به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی وباسم به‌دری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، جه‌ختیان له هەوڵە هاوبەشەکانی دامودەزگاکانی دەوڵەت كرده‌وه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیارده‌ی گەندەڵی.
بەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکی کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیادا هاتووە: سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی (محەممەد عەلی اللامی) داوای لە دامودەزگاکانی دەوڵەت کرد سیاسەتێکی گشتگیر بۆ چاکسازی بگرنەبەر کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی جه‌ختی كرده‌وه كه‌دەزگاکانی چاودێری بە هاوبەشی لەگەڵ دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت کاردەکەن و لە لایه‌ن هه‌ر سێ دەسەڵاتی یاسادانان، دادوەری و جێبەجێکار پشتگیری ده‌كرێن، ئاماژە بە هاوکاری پته‌وی ونزیک لەگەڵ سەرۆکایه‌تی دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی بەغدا و پارێزگاکان كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕاگرتنی دەستی گەندەڵکاران”.
هه‌روه‌ها وتی" دەسەڵات هەوڵدەدات سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و کار بە بێلایەنی بكات، و دووربكه‌وێتەوە لە هەر مەبەستێک یان ئامانجێک، وپابه‌ند بێت بەو ئەرکانەی کە لە یاسای جێبه‌جێكاری ژمارە (٣٠ی ساڵی ٢٠١١) ویاسا هەموارکراوه‌كان و یاساكانی جێبه‌جێكاری تر.
لای خۆیەوە، سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، باسم بەدری، وتی" دەستبەکاربوونی ئەللامی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پاڵپشتیه‌كی مه‌عنه‌وی به‌كارمه‌ندانی ده‌سته‌كه ده‌دات، وبه سه‌ربازانی دەستپاکی لەسەر دیوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وه‌سفی كرد، و کە شایەنی هه‌موو پشتیوانیه‌كن بۆ ئەنجامدانی ئەرکە سەخت و زەبەلاحەکانیان کە بریتین لە بنبڕکردنی گەندەڵی و بڕینی ده‌ستی هەر کەسێک کەدرێژ بكاته سەر سامانی گشتی.