بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ڕێنمایی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کرد بۆ خێراکردنی یەکلاکردنەوەی ماددە مشتومڕاوییەکانی یاسای لێبوردنی گشتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نوێ و فراوانکراوی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامەکانی، و ژمارەیەک لە نوێنەران كرد بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم ئەو یاسایانەی کە پێشکەشكراون بۆ دەنگدان و خراونه بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، ولهکارنامەی دانیشتنی ئەنجومەندان بۆ سبەی سێشەممە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کۆبوونەوەکە جهختی لهسەر تاوتوێکردنی ماددە مشتومڕاوییەکانی ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠١٦ كردهوه، ئاماژە بەوەکراوە کە مەندەلاوی ئاڕاستەی لیژنهی سەرۆک و ئەندامانی یاسایی پەرلەمان کردووە بۆ خێراکردنی تهواوكردنی بۆ ئهوهی سبهی لهدانیشتنی نوێنهران دا دهنگ یاساکە بدرێت، هەروەها دەنگدان لەسەر یاساکانی ( بارودۆخی کەسی، خزمەت و خانەنشینی بۆ موجاهیدەکانی هێزەکانی حهشیدی شهعبی، و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان كه بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە دهیانگرێتهوه).
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات