به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پشتڕاستیکردەوە، کە حکومەت حساب بۆ پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق و سندوقە لابه‌لاکانی دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان ئەنجامدا، کە تیایدا بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (IDOPA) بۆ بیناکانی قوتابخانەکان کرا، لەچوارچێوه‌ی پڕۆژەکانی سندوقەكه‌دا، هه‌روه‌ها بەدواداچوون بۆ تواناكانی کۆتایی ئەو کۆمپانیایانە كرا کە ئۆفەرەکانیان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن و دەستپێکردنی جێبەجێکردن پرۆژه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه به‌وه‌ی كرد كه‌حكومه‌ت موراهه‌نه له‌سه‌ر پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق و سندوقەکانی لابه‌لا ده‌كات، بۆ بەشداریکردنی کەرتی تایبەت، وفراوانکردنی بەشداریکردنی لە بەرهەمی نیشتمانی، دابینکردنی هەلی کار، ودابینکردنی پێداویستییەکانی ژێرخانی ئابووری، و کورتکردنەوەی کاتێکی پێویست.
لە میانی كۆبوونه‌وه‌کەدا باسیان لە درێژەدان بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی ئێل سوێدی کرد، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن كه لەگەڵیدا واژۆ کراوە، هەروەها دیاریکردنی شوێنی شارە پیشەسازییەکە، کە بە هاوبەشی نێوان سندوقەکە و گروپی میسری دروست ده‌كرێت.