بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی ناوەندیی سزای لەسێدارەدانی بۆ حەوت قاچاخچی مادەی هۆشبەر دەرکرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دادگای تاوانهكانی ناوەندی سزای لەسێدارەدانی بۆ سەر حەوت بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا دەرکردووە بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، ئاماژەی بەوەشکردووە كه 136 کیلۆگرام سفر یەک (کاپتاگۆن) و 2000 حەبی ماددە هۆشبەرەکان لهدهستی تاوانبارهكان گیراوه.
ههروهها وتی" بڕیارەکان بەپێی بڕگەکانی ماددەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بەپێی مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان دەرکراون.