بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی فەرمی پێشکەش بە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، کە بریتی بوو لە ئیدانەکردنی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی کە لەلایەن قەوارەی زایۆنیستییهوه لهسهر ئاسمان و سەروەری عێراق كردووه.
عەوادی لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند" عێراق بە فەرمی یاداشتێکی ناڕەزایی پێشکەشی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، کە بریتی بوو لە ئیدانەکردنی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرا کە لەلایەن قەوارەی زایۆنیستیهوه بۆ سهر ئاسمان و سەروەری عێراق كردووه وفڕۆکەكانی ئاسمانی عێراق بهكاری هێناوه بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ٢٦ی تهشرینی یهكهمدا.
ههروهها وتی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی کردووە كهپەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی سەبارەت بەم پێشێلکارییە بکات، بەگوێرەی مەرجەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژی دووقۆڵی و پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایش و سەروەری عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهحکومەتی عێراق پابەندبوونی پتەوی خۆی بە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی و پیرۆزی خاكهكهی دووپاتدەکاتەوە، هەروەها لەسەر ئاستی جیاجیا کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە نەدرێت بە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق یان خاكهكهی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ کە عێراق پەیوەندیی ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵدا هەیە.
ڕاگهیهندراوهكه وتی" ئەم هەڵوێستە گوزارشت لە پەرۆشی عێراق دەکات بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە ڕێگریکردن لە هەر جۆرە ئیستغلالکردنێکی خاکەكهی بۆ ململانێکانی ناوچەکەدا، هەروەها پاڵپشتیکردنی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی یەکترەوە.