سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی دەکاتەوە بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاوەدانکردنەوە لەزیقار

سیاسی
  • 28-10-2024, 08:24
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان کرد بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاوەدانکردنەوە لەزیقار.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارێزگای زیقار کرد، کە پێکهاتبوو لە عەلا کامێل ئەلریکابی وغەزوان مونشید ئەلغازی و فەلاح حەسەن ئەلهیلاڵی.
    لە کۆبوونەوەکەدا ڕه‌وشی گشتی پاڕێزگای زیقار وپرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌پڕۆژە خزمەتگوزاری وگه‌شه‌پێدانه‌كان كرا کە جێبەجێدەکرێن له‌پێناو پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزاری و واقیعی ئابووری پارێزگاکە و باشترکردنی باری بژێوی ژیانی هاوڵاتیان. 
    له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆک وەزیران جەختی له‌گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان كرده‌وه‌، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پلان و بەرنامەی گەشەپێدان بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاوەدانکردنەوە لەزیقار، وزیاتر ڕەخساندنی هەلی کار و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگادا.