ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا

سیاسی
  • 27-10-2024, 20:30
  • +A -A

    ئەمڕۆ یەکشەممە"حسێن عەلەوی" ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران،ڕایگەیاند :کە عێراق شێوازی
    دیپلۆماسی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان و غەززە پراکتیزە دەکات،ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکاری لە نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی گەورەیە.
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، بەو پێیەی کار بۆ بنیاتنانی دیدگایەکی نوێ بۆ ئاسایشی ناوچەکە دەکات کە پەیوەستە بە گەشەپێدان و دیالۆگەوە.
    ووتیشی : گرژییەکانی ئێستا بەهۆی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی یە بۆ سەر ناوچەکانی فەلەستین و لوبنان تەحەدایەکی گەورەن بۆ ئاسایشی ناوچەکە ، هەروەک گەشبینی خۆی بە بوونی دەرفەتی ئاشتی بە ڕێبەرایەتی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و کەنداو و هەرێمی و ئیسلامی دەربڕی،هەروەها    ئەنجامدانی کۆنفرانسی ناوچەیی گرینگی دیپلۆماسی و گفتوگۆی ئابووری.
    عەلەوی ووتیشی: عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ میوانداریکردنی لوتکەی داهاتووی عەرەبی لە بەغدا، هەروەها پێش دروستبونی دۆخی  غەززە کار لەسەر ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی ناوچەیی دەکرا،کە درێژە بە هەوڵەکانی کۆنفرانسی دووەمی بەغدا بدات، کە" محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی دەکات، بە ئامانجی گەشەپێدان و سەقامگیری دوای دەیان ساڵ لە ململانێکان.
    ئاماژەی بەوەشدا : کە عێراق دەستپێشخەری لە چەند بوارێکدا دەستپێکردووە، لەوانە ڕێگای گەشەپێدان و پەرەپێدانی بەندەری فاو،و بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و بازرگانی و کارەبا و و ئینتەرنێت.
    ئەو ڕاوێژکارە جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوکاریی ناوچەیی لەنێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
    لەبەشێکی تری قسەکانیدا  ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ووتیشی : عێراق لە بوارەکانی بانکی و کەرتی نیشتەجێبوون،و پیشەسازی و کشتوکاڵ سەرمایەی زۆری عەرەبی و هەرێمی و ئیسلامی بۆ وڵاتەکە ڕاکێشاوە، بەمەبەستی کارکردن و پێشخستنی ئابووری عێراق،هەروەك عێراق لە ئێستادا هەوڵدەدات پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی گەورە بەرەو پێشەوە ببات، کە خەونێکە و پڕۆژەیەکی عێراقییە و زیاتر لە 100 ساڵە درێژەی پێداوە، و بڕیارە لە ڕێگەی ستراتیژی گرنگەوە جێبەجێدەکرێت،کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر نیشتمانی دەبێت لە ڕووی ئابووری، و داهاتی غەیرە نەوتیش  بەرز دەکاتەوە، کە دەبێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و بازرگانی،ئەوە جگە لە کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری.