ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی دووشەممە لەسەر داوای ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

جیهانی
  • 27-10-2024, 18:30
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.
    "عەباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئێران بەڕێوە ببات.
     عێراقچی ڕاشیگەیاند : کە  قەوارەی زایۆنی هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و زیاتر ناسەقامگیری  ناوچەکە.
    وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە "کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی ئەو پرەنسیپانەی کە لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان،مافی سروشتی خۆیەتی،  کە وەڵامی یاسایی و ڕەوای ئەو هێرشە تاوانکاریانە بداتەوە لە کاتی خۆیدا.