بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەلی روزقی لامی " جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند: کە هەوڵێک هەیە تیایدا کۆمپانیا بیانییەکان ئیدارەی نەخۆشخانەی نوێ بدەن، هاوکات ئاماژە بە بوونی پڕۆژەی تەندروستی گەورە دەکات کە کە لەمساڵدا تەواو دەبن.
"روزقی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامانجمان بەتەنها تەواوکردنی نەخۆشخانەکان نییە و ڕادەستی سیستمی تەندروستی ئێستابکەین بۆ بەڕێوەبردنی بەهەمان شێوازی پێشوو، چونکە کاتێک نەخۆشخانەیەک لەسەر ئاستێکی بەرز دروست دەکەیت، ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دەبێت لەگەڵ ئاستی بیناسازیدا هاوتا بێت.
ووتیشی : ئێمە بەرەو هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و کۆمپانیاکان دەڕۆین بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان.
ئاشکراشیکرد : کە پڕۆژەی تەندروستی زۆر گەورە هەیە کە کۆمەڵێک نەخۆشخانەی نایاب و گەورە لەخۆدەگرێت، و ژمارەیەکی زۆریان لەمساڵدا تەواو دەبن،کە یەکێکیان 200 قەرەوێڵە لەخۆ دەگرێت،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە مانای پەڕاوێزخستنی کادیرانی عێراقی نییە،بەڵکو بەڕێوەبردن لە ئاستێکی جیاوازدا دەبێت و ئیدارەدانەکە بەشێوازی مۆدێرن و پێشکەوتوو دە بێت ، کەتیایدا سیستەمی تەندروستی پێشدەخات.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات