بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،جەختی لە گرنگی هەماهەنگییەکی بەهێز لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە مەلەفی دژە گەندەڵی، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت مەلەفی دژە گەندەڵی خستۆتە ڕیزی ئەولەویەتەکانی کاری خۆیەوە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازیکرد لە هەریەک لە "زیاد تاریق جەنابی " سەرۆکی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران،و "عەمار سوبحی خەلەف " سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و "محمد عەلی لامی" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،و قازی "زیاء جەعفەر" جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ،کە پسپۆڕە لە سەیرکردنی کەیسەکانی دەستپاکی و دادوەر"ئەیاد موحسین" جێگری دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە، کە پسپۆڕە لە دۆسیەکانی دەستپاکی،بە ئامادەبوونی مۆئیەد ساعدی" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا : باس لەو هەنگاوانە کرا کە لە بواری ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا گیراونەتەبەر،هەروەها ئاستی پێشکەوتنەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئەم مەلەفە لەسەر ئاستی ئەو بەرنامە و ڕێکارانەی کە حکومەت وەک بەشێک لە ئامانجەکانی پەسەندی کردوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە مەلەفی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت پێویستی بە هەماهەنگی و یەکخستنی بەردەوامی کارکردن هەیە لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری.
ڕوونیشیکردەوە : کە حکومەت مەلەفی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی خستۆتە ڕیزی ئەولەویەتەکانی کاری خۆیەوە، و هەر زوو درکی بە جددیەتی ئەم مەلەفە و کاریگەرییەکانی لەسەر باقی سێکتەرەکان کردووە،هەروەک حکومەت بەردەوام دەبێت لەگرتنەبەری میکانیزمی پێویست بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی،و پاڵپشتیکردنی دەزگاکانی چاودێری،تا بتوانن ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن، بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری یاسا،و دروستکردنی متمانە لەگەڵ هاوڵاتیان.