لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هەموارکردنەوەی هەندێک بڕگەی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 27-10-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەران،ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی هەندێک بڕگەی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاوکردەوە، هاوکات ئاشکرایکرد کە هەموارکردنەکە هێشتا کارکردن لەسەری بەردەوامە.
    "حەمید شەبلاوی" ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لیژنەی یاسایی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی زۆری داوە لە ڕێگای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ تەواوکردنی یاسای لێبوردنی گشتی.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموارکردنی دەقی یاساکە هێشتا کاری بەردەوامی لەسەر دەکرێت.
    ووتیشی : زۆر وردەکاری گرنگ لە یاسای لێبوردنی گشتیدا هەموارکراوەتەوە، هەروەها ناکۆکی لەنێو هێزە سوننەکاندا هەبوو و داوایانکرد کۆبوونەوەکە دوابخرێت تاوەکو ڕێککەوتن لەسەر مەرجەکانی یاساکە و ئەو مادە یاساییانە دەکرێت کە تێیدا دەخرێنە ناو یاساکە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە لیژنەکە هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە یاساکە ماددەی تیرۆر و تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی دەوڵەت جا هەر شتێک بێت ناگرێتەوە.