بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسی ژمارە (188)ی ساڵی 1959، و ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ی ساڵی 2016ی دواخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ هێزەکانی حەشدی جەماوەری دواخست.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هەر لەدانیشتنەکەی ئەمرۆ پەرلەمان دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانوو بۆ خاوەنەکانی دواخست،کە خۆی لەهەڵوەشاندنەوەی هەندێک بڕیاڕی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەی دەبینێتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسی ژمارە (188)ی ساڵی 1959 دواخست، هەروەها دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ی ساڵی 2016 دواخست.