بەدواداچوون-INA
ئەمرۆ یەکشەممە، موقاوەمەی ئیسلامی حیزبوڵڵای لوبنان، بۆردومانکردنی
نەهاریەی بە مووشەک ڕاگەیاند.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وەریگرتوە، ڕایگەیاند: بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگر لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا و شەرەفمەندانە،و بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، و لە چوارچێوەی ئەو هۆشدارییانەی کە بەرەی موقاوەمە ئیسلامی ئاراستەی ژمارەیەک شوێنی نیشتەجێبوون لە باکوور دەکات، موجاهیدەکانی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە،بە مووشەک بۆردومانی نەهاریەی کرد .