جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: توانا و ئەزموونی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی مەشقی بەردەوام لە گەشەکردندایە

ئەمنی
  • 27-10-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،فەریقی یەکەمی روکن " قەیس محەممەداوی " جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ڕایگەیاند: توانایی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ئەو مەشق و ئەزموونەی کە لە شەڕەکانی دژی چەتە تیرۆریستیەکانی داعش بەدەستیان هێناوە، بەردەوام لە گەشەکردندایە
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەئامادەبوونی باڵیۆزی نوێنەرایەتی ناتۆ، و ئەفسەرانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چاوی کەوت بە  لیوا "ئەونۆ ئەیشیلسهایم " سەرۆکی ئەرکانی سوپای هۆڵەندا و شاندی یاوەری، بە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق.  
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی لێداوە : محەممەداوی ڕایگەیاند : کە توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوام لە گەشەکردندایە لەڕێگەی ئەزموون و ئەو مەشقەی کە لە شەڕەکانی دژی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش بەدەستیان هێناوە.
    ووتیشی : بەهۆی رۆڵی بەردەوانی هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگری لەڕاودونانی  پاشماوی چەتەکانی داعش،و کوشتنی سەرکردەکانی ، زۆربەی ئەندامەکانیان  گورزی ئازاربەخشیان پێگەیش، هەروەک جەختیکردەوە لەسەر گرنگی هاوکاری بەپێی یاداشتە دووقۆڵییەکان و  بەگوێرەی دەستوور و یاساکانی کارپێکراوی دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەیلوولی 2025،کە حکومەتی عێراق و سەرکردایەتی باڵای ئەمنی،زۆر گرنگی بە بەهێزکردن و تەیارکردنی هێزە عێراقییەکان بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم و کەرەستەی تەکنیکی .
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شانشینی هۆڵەندا دەربڕی بۆ هەڵوێستی بەرامبەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش و بەشداریکردنی لە ناو ناتۆدا بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و هاوکاری لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانەوە.
    لای خۆیەوە "سەرۆکی ئەرکانی سوپای هۆڵەندا ستایشی قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و گەشەسەندنی بەرچاویانی کرد،هەروەها ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت.