بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت واژۆکردنی گرێبەستەکانی خولی پێنجەمی و شەشەمی مۆڵەتپێدانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:بە ئامادەبوونی "حەیان عەبدولغەنی " جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت،وەزارەتی نەوت کۆتایی گرێبەستەکانی تەواوکەری خولی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتدانی لەگەڵ کۆمپانیا براوەکان واژۆ کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لەمیانی واژۆ کردنەکە وەزیری نەوت ڕایگەیاند : کە ئەمڕۆ وەزارەت بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازەکان و گەڕان لە ژمارەیەک بلۆکی سروشتی لە پارێزگان لەگەڵ کۆمپانیا براوەکان گرێبەست واژۆ دەکات.
ووتیشی : ئەم هەڵمەتە پەرەپێدان لە توانای بەرهەمهێنان زیاد دەکات لەنێوان (800-850) مەتر سێجا غاز و ( 750) هەزار بەرمیل نەوتی خاو .
ئاماژەی بەوەشدا : ئەمە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەت و ڕێنماییەکانی" محەمەد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیرانە بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری بەردەوام.
ڕاشیگەیاند : کە وەزارەت پلانی گەورە و ئومێدبەخشی هەیە بۆ پەرەپێدان و گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگە گەشەنەکردووەکان لە خولەکانی داهاتوودا بۆ زیادکردنی یەدەگی نەوت و غازی وڵات.
ڕوونیشیکردەوە: کە ئەم پڕۆژە ئومێدبەخشانە دەبنە هۆی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا،و پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان، و پیشەسازییەکانی دیکە، هەروەها دەرفەتی کاری گەورە بۆ دەرچوان و،کرێکاران،و پیشەوەران لە پارێزگا جیاوازەکاندا دەڕەخسێنن بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان یان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.