بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،و "محەمەد عەلی لامی" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵ،جەختیان لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەشی دەزگاکانی دادوەری و چاودێری لە ڕووبەرووبونەوەی گەندەڵی کردەوە، لە پاراستنی پارەی گشتی و وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ لێی، هەروەها پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کەیسەکان.
دەستەی دەستپاکی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ یەک شەممە" محمد عەلی لامی" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سەردانی بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و چاوی کەوت بە "فایق زێدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵایی دادوەری.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "لامی " جەختی لە هاوکاری خۆی لەگەڵ دەزگاکانی تری لێکۆڵەر کردەوە کە لەژێر چاودێری دادوەرەکانی لێکۆڵینەوەدا کاردەکەن، هەروەك هیوای خواست کە هاوکاری و هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو لایەن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و تەحەددیاتی بەردەم کارە هاوبەشەکانیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە میانی دیدارەکەدا "لامی" ستایشی دەسەڵاتی دادوەری و ڕۆڵەکەی کرد لە بەدیهێنانی دادپەروەری لە لایەک و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە لایەکی دیکە، کە دەستکەوتەکانی دەستەی دەستپاکی لە بواری ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵیدا دەرئەنجامی هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری بووە، لە دەرکردنی فەرمانی دادوەری بۆ لێپێچینەوە و بانگهێشتکردن و دەستبەسەرداگرتن،لە ڕێگەی قەدەغەکردنی گەشتکردن،وسزای تر و دەستگیرکردن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەردولا ڕێککەوتن،لەسەر زیادکردنی خێرایی هاوکاری نێوان دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی دادوەری،بۆ خێراکردنی یەکلاکردنەوەی مەلەفی گەندەڵی و دەستگیرکردنی ئەوانەی تۆمەتبارن بە تاوانەکان، هەروەها گەڕاندنەوەی داهاتی دزراوی گەندەڵی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، و دادگاییکردنی گەندەڵکاران و ئەوانەی بژێوی خەڵک دەدزن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات