بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،دامەزراوەی بەناو قەزایی شەرعی ڕەتکردەوە،و ڕێنمایی دەدات کە ئەو کەسانەی داواکراون بۆ لێکۆڵینەوە،نابێت بە جلوبەرگی سزادراوانەوە ببردرێنە بەردەم دادگا.
ئەنجومەنی باڵایی داد وەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ،ئەنجومەنی باڵای دادوەری دانیشتنی یازدەهەمی خۆی بەسەرپەرشتی "دادوەر فایق زێدان" سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجامدا،سەرەتا وەک رێزلێنانێک بۆ گیانی خوالێخۆشبوو "عەقیل سەتار جابر سەعیدی " جێگری داواکاری گشتی کە دوای ڕووداوێک کۆچی دوایی کرد یادی کرایەوە، پاشان ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی پلەیان بەرزکرایەوە و پۆستی دادوەرییان پێدرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : ئەنجومەن کۆنووسی ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی دەستەی چاودێریی دادوەری پێشکەش بە سەرۆکایەتیی تانەدانی نەینەوا کرد، و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی "ڕائید حەمید حسێن " سەرۆکی تانەدان بکات، بۆ هەوڵە بەرزەکانی لە پەرەپێدانی رۆڵی دادگا و ئەدای دەسەڵاتی دادوەری لە پارێزگای نەینەوا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەنجومەن جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی وەرزی لەگەڵ دادوەرە لێکۆڵەرەکان کردەوە و ڕێنماییدا بۆ لەبەر ڕەچاوگرتنی ئەرکی مرۆڤایەتی و پاراستنی مافی مرۆڤ بەگوێرەی یاساییەکان لەکاتی لێکۆڵینەوەی ئەو دۆسیانەی کە پێشکەشیان دەکرێت و ئاسانکاری بۆ کاروباری هاوڵاتیان.
هەروەك ئەنجومەنەکە باسی لەوە کرد کە لە سۆشیال میدیادا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە بانگەوازی دەزگایەکی ئایینی بۆ کردنەوەی پەیمانگایەک بەناو (پەیمانگای دادوەری شەریعی)،دەمانەوێت ئەوە بخەینە ڕوو کە ئەوە ڕەتکراوەیەو پێچەوانەی مادەی (91)ی دەستووری کۆماری عێراقە،کە دەستەڵاتی ئەوە دەدات کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری تاکە لایەنە کە دەسەڵاتی دادوەری بەڕێوەدەبات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەوە ئەنجومەنەکە دووپاتیدەکاتەوە : کە نابێت وەزارەتی ناوخۆ لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا داواکراوەکان بهێنێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بە جلوبەرگی زیندان ،جلوبەرگی زیندان تەنها بۆ سزادراوانە، چونکە تۆمەتبار بێتاوانە تا ئەوکاتەی تاوانەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە،بۆیە دروست نییە ناچار بکرێت جلوبەرگی سزادراوان لەبەر بکات.