بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە هەرێم دوا کات بۆ تۆماری بایۆمەتی بۆ موچەخۆران دیاریدەکات

ئابوری
  • 27-10-2024, 15:30
  • +A -A

    هەولێر -INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دوا کات بۆ تۆماری بایۆمەتی بۆ موچەخۆران دیاریدەکات.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە موچەخۆران پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەبن:-
    1- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( 2024) خۆیان تۆمار بکەن.  
    2-بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد...
    3-هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( 2024) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.