بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند : کە حکومەت بەردەوامە لە گەشەپێدانی کەرتی نەوت و گاز.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی،تیایدا هاتووە : سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "حەیان عەبدولغەنی " وەزیری نەوت،و بریکاری وەزارەتی نەوت بۆکاروباری دابەشکردن کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پلانەکانی ڕابردووی حکومەت بۆ گەشەپێدانی کەرتی نەوت و گاز، و پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا، لە ڕێگەی خولی مۆڵەتدانەوە کە تێیدا گرێبەستی وەبەرهێنان لە بواری نەوت و گازدا لە زۆرێک لە کێڵگەکاندا ئەنجامدرا، جگە لە وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە غاز و پڕۆژەکانی تری بەرهەمهێنان لە وەرگیراوەکان.
سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ گروپی ئۆپێک پڵەس ، بەگوێری ڕاگەیەندراوەکە : جەخت لەسەر گرنگی هاوبەشیکردن لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت کرایەوە، بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و هاوسەنگی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی، هەروەها پابەندبوونی عێراق بەو خاڵانەی کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە لە چوارچێوەی گروپەکەدا.