ئەعەرەجی و مەسرور بارزانی دۆخی گشتی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێدەکەن

سیاسی
  • 27-10-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە" قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ،لەگەڵ "مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین ڕووداوەو  پێشهاتەکانی سەبارەت بە دۆخی گشتی عێراق تاوتوێکرد.
    حکوومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، پێشوازی لە "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد و لە میانی دیدارێکدا دوایین پێشهاتەکانی گۆرەپانی سیاسی ناوخۆی و ناوچەکەیان دۆخی گشتی عێراقیان تاوتوێکرد،هەروەك باس لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا : هەردوولا لەسەر گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان ڕێککەوتن، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی بپارێزێت.