بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ نیو کاتژمێر ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی،بڕیاریدا دەسپێکی دانیشتنەکەی ئەمرۆ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخرێت.