وەزیری ناوخۆ چەند ڕێنماییەک بۆ بازگەکان دەردەکات

ئەمنی
  • 27-10-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،هەندێك ڕێنمایی بۆ بازگە ئەمنییەکانی بەغدا و پارێزگاکان دەرکرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ،ڕێنمایداوە کە بازگەکانی پشکنین لە ڕۆژانی پشودا،وەریایی شەقامەکان بن و نابێت لە بەردەم هاوڵاتیان لە بەغدا و پارێزگاکان بەربەست دابندرێت و قەرەباڵغی دروست بکرێت.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "شەمەری" ڕێنماییداوە کە لە ئەگەری هەبوونی پێویستییەکی ئەمنیدا یان ئۆپەراسیۆنی گەڕان یان بۆ دانانی بازگە لەناو شەقامێکدا، پێویستە زیاتر لە ڕێگایەک  بکرێتەوە تاوەکو هاووڵاتیان بتوانێت تێپەڕن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەبێ دروستکردنی قەرەباڵغی. شەمەری جەخت لەوەشدەکاتەوە کە ئەم ڕێنماییە لەلایەن سەرکردە و فەرماندە و بەشە تایبەتەکانەوە چاودێری و  بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و ئەوانەی کەمتەرخەمن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.