بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی میکانیزمی دابەشکردنی زەوی لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدەری عێراقییەوە خستەروو ،تیایدا دووپاتدەکاتەوە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لەگەڵی پێشکەشدەکرێت.
"حەیدەر مەکیە " سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران ماوەیەک پێش ئێستا بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە گەشەپێدانی خانووبەرە لە ناوچەی نەهرەوان،کە ڕووبەری زەویەکە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دۆنم دەبێت، بۆئەوەی سوودی لێ وەربگرێت بۆ وەبەرهێنان تێدا.
ڕاشیگەیاند : کە وەبەرهێنەر لەڕووی گەشەپێدانی خانووبەرە و زەوییەوە ئامادەیە و خزمەتگوزارییەکانیش دەوڵەت دابینی دەکات،و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکات.
وتیشی: هەندێک لەو پڕۆژانە لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیپێکردوون.
مەکیە ووتیشی : بەرنامەی گەشەپێدانی عێراق خزمەتگوزاریی یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت لەوانە (رێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ و شۆستە،و زەوی ئامادەکراو بۆ ڕادەستکردنی بە هاوڵاتیان و قەرزی خانوو بەرە لە ڕێگای تۆماری خانووبەرە و بانکەکان)، بەمەش یەکە نیشتەجێبوونەکە تەواو دەکات لە چوارچێوەی دیزاینی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی ئاسایی یەکگرتوو.