رێکخراوی تەندروستی جیهانی : دۆخی باکووری کەرتی غەززە گەیشتۆتە حاڵەتی کارەساتبار

جیهانی
  • 27-10-2024, 10:00
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی کە،بەهۆی شەڕ و  وێران بوون و ، هێرشی سەربازی چڕ لە ناو دامەزراوە تەندروستیەکان و دەوروبەری،دۆخی باکوری غەززە  بۆتە حاڵەتێکی کارەساتبار.
    "تیدرۆس ئەدهانۆم غبری یسوس " لەڵاپەرەی ڕەسمی خۆی لە سەر سەکۆی (X) ئاماژەی بە نەخۆشخانەی (کەمال) کرد، کە دوا نەخۆشخانەیە کە تا ئێستاش لە باکووری کەرتی غەززە کار دەکات و بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕۆژی هەینی لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە هێرشی کراوەتە سەر.
    هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتەکە کە بڵاویکردۆتەوە، هێرشەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ، هەروەها دەستگیرکردنی سەدان کارمەندی نەخۆشخانە و نەخۆش و خەڵکی ئاوارەو لێقەوماو .