بەدواداچون-INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، ئاژانسی هەواڵی لوبنانی،ڕایگەیاند : کە بەرەبەیانی ئەمرۆ ڕژێمی زایۆنی هێرشێکی تری کوێرانەی بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووتی پایتەخەت ئەنجامدا
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندوە:کە ڕژێمی زایۆنی دوو ناوچەی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکانی باشووری پایتەختی لوبنان کردۆتە ئامانج.
هەر بەگوێری ئەو هەواڵەی کە ئاژانسەکە بڵاوی کردۆتەوە،تا ئێستا هیچ برینداربونێک و زیانێکی گیانی لەئەنجامی هێرشەکە نەزانراوە .