بەدواداچون -INA
"عەباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : کە وڵاتەکەی مافی خۆیەتی وەڵامی شیاوی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بداتەوە.
عەراقچی ئاماژەی بەوەشدا : ئێمە مافی خۆمانە بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئەو دەستدرێژیانە بدەینەوە کە ناتوانرێت لە جینۆساید لە غەززە و خوێنڕشتن لە لوبنان جیا بکرێتەوە.
ووتیشی : چوار لە پاڵەوانانی سوپاکەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە ترسنۆکانە گیانیان بەختکرد،جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت جیهان یەکگرتوو بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشە هاوبەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.