وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حكومەت و میدیاكانی عێراق دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی لوبنان

جیهانی
  • 26-10-2024, 20:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە زیاد مەكاری وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، سوپاسی حكومەتی عێراق و میدیا عێراقییەكانی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی گەلی لوبنان.
    مەكاری بە ئەلعێراقییە نیوز وتی و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : سوپاسی حكومەت و میدیاكانی عێراق دەكەین كە پشتیوانیان لە لوبنان كردووە، ڕوونیشی كردەوە كە وڵاتەكەی سكاڵایەكی پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش كرد سەبارەت بە درێژەی دەستدرێژی زایۆنیستەكان.
    ووتیشی: دوژمنی زایۆنیستی درێژە بە ئۆپراسیۆنەكانی خۆی بۆ تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسان دەدات و ئاماژەی بەوە كرد: دوژمنی زایۆنی شەڕێكی دەروونی دژ بە گەلی لوبنان بەڕێوە دەبات.