بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پشتڕاستی كردەوە كە حكومەت پەروەردە وفێركردنی لەپەیژەی یەكەمەكان داناوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا- كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە كۆمەڵێك خوێندكاری پێشكەوتوو لە قۆناغی ناوەندی كە خاوەنی چیرۆكی سەركەوتنن، هەروەها خوێندكارە سەركەتووەكانی خێزانە هەژارەكان كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك وەزیران دەستخۆشی لە خوێندكاران و كەسوكارەكانیان كرد بۆ ئەم سەركەوتنە و جەختیشیكردەوە، عێراق وڵاتێكی داهێنەر و كەسانی سەركەوتووە، كە توانیان بەسەر سەختییەكاندا زاڵبن و چەندین چیرۆكی سەركەوتنیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە، و كە چاوەڕێی ئەوە دەكات لە نەوە سەركەوتووەكانی بۆ بەشداریكردن لە بنیاتنانەوە و گەیشتن بە گەشەپێدان، چونكە ئەوان نوێنەرایەتی سەرمایەی گرنگی وڵات دەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵێك هەیە بۆ گەیشتن بە سەرهەڵدان لە وڵاتەكەماندا بە باشتركردن و پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە.
سودانی ڕوونیشیكردەوە : حكومەت پەروەردە و فێكردنی لە پەیژەی یەكەمەكان داناوە، ئەمەش لە پلانێكی تۆكمەدا بەرجەستە بوو بۆ دروستكردنی قوتابخانە بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی، هۆشداریشیدا لە كردنەوەی قوتابخانەی فەرەح بۆ منداڵانی بێ باوك، كە بەردەست دەبن بۆ خانەوادەی شەهیدان بەتایبەتی و هەتیوەكان، و لە هەموو پارێزگاكاندا دەگوازرێتەوە، جگە لە خەرجكردنی یارمەتییەكان بۆ خوێندكارانی خێزانە كەمدەرامەتەكان و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی هەموو پێداویستییەكان بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی پرۆسەی خوێندن.