گۆتێرێش داوای گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی و ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانی شەڕێكی هەمەلایەنەی ناوچەیی دەكات

جیهانی
  • 26-10-2024, 19:29
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمڕۆ شەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانییەكی زۆری لە بەردەوامی هەڵكشانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و داوای كرد ئەوپەڕی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانی شەڕێكی هەمەلایەنەی ناوچەیی و گەڕانەوە بۆ ڕێڕەوی دیپلۆماسی.
    گۆتێرێش لە بەیاننامەیەكدا - دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: هەموو كردەوەكانی هەڵكشان ئیدانە دەكرێن و دەبێت بوەستێن، بانگەوازەكەی دووپات كردەوە بۆ هەموو لایەنەكان  كە هەموو كردەوە سەربازییەكان بوەستێنن، لەوانەش لە غەززە و لوبنان، و بۆ زۆرترین هەوڵ بدەن بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانی شەڕێكی هەمەلایەنەی ناوچەیی و گەڕانەوە بۆ ڕێڕەوی دیپلۆماسی،ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستمان بە ئاشتی لە لوبنان و وەستاندنی دەستبەجێی شەڕەكان هەیە.