بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سكرتێری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، هێرشی ئاشكرای قەوارەی زایۆنیستی دژ بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە كرد و ڕایگەیاند كە ئەو هێرشە لاوازی قەوارەی زایۆنیستی ئاشكرا كرد .
خەزعەلی لە پۆستێكی بلۆگدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) – دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆكرد وتی: ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە ئاشكرایە دەكەین كە لەلایەن قەوارەی داگیركەری دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە شەڕانگێزی لاوازی ئەو قەوارەیە و بێتوانایی لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی ئاشكرا كرد كە وای لێكردووە تاڵترین شكستەكانی لە دوای سەرهەڵدانی لافاوەكەی ئەقسا تام بكات.
ووتیشی: ئەو دەستدرێژییە بەڵگەی نوێیە بۆ پێشێلكردنی دووبارەی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەكان كە پێویستی بە هەڵوێستێكی پتەوی هەیە بۆ ڕاگرتنی ئەو زایۆنیستە دەستدرێژكارانە.