مەندەلاوی ڕێنمایی كرد بۆ تەواوكردنی پێگەیشتنی بڕگە ناكۆكیە یاساكانی باری كەسی و لێبوردنی گشتی

سیاسی
  • 26-10-2024, 17:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین ئەلمەندەلاوی ڕێنمایی  كرد بۆ تەواوكردنی پێگەیشتنی بڕگە ناكۆكیە یاساكانی باری كەسی و لێبوردنی گشتی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لیژنەی یاسایی كرد ، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی و بە بەشداری ژمارەیەك سەرۆكی كوتلە و لیژنەكانی پەرلەمان، بۆ تاوتوێكردنی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەن بۆ سبەینێ یەكشەممە.
    ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا بە قووڵی گفتوگۆ لەسەر بڕگە ناكۆكیەكانی ئەو یاسایانە كرا كە پێشكەشی دەنگدان كراون لە دانیشتنی سبەینێدا، وەك یاسای پێشنیاركراوی باری كەسی، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان، هەروەها ڕەشنووسی یاسای خزمەتگوزاری و خانەنشینی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی
    مەندەلاوی ڕێنمایی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كردووە بۆ ئەمرۆ بەردەوام بێت لە كۆبوونەوەكەی، بۆ تەواوكردنی پێگەیشتنی بڕگەكانی ئەو یاسایانەی كە پێشتر ئاماژەیان پێكراوە، و بیخاتە بەردەم سەرۆكایەتی ئەنجومەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی بۆ دەنگدانێك لە دانیشتنی سبەینێ یەكشەممەدا.