بەغداد – ا ه ع لیستی نەسر بوونی هەر جۆرە كشانەوەیەك لە ریزەكانی رەتدەكاتەوە، بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەو جۆرەش بۆ بەشێك لە كێبركێی سیاسی نادروست دەگەرێنێتەوە. لای خۆیەوە حسێن عادلی وتەبێژی لیستی نەسر لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" كێبركێ و كێشمەكێشەكان لەپشت بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەوجۆرەن، گوایە چەند ئەندامێك كشاونەتەوە و پەیوەندییان بە لیستەكانی ترەوە كردووە"، تەئكیدیشیكردەوە " لیستی نەسر یەكگرتوە و لێكگەیشتنیش لە ئارادایە بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە". لە لایەكی ترەوە عادلی تەئكیدیكردەوە ”تەواوی ئەو هەواڵانەی باس لە كشانەوەی عەبادی دەكەن لەگەڵ كاندیدكردنی كەسێكی تر لەبری، دوورە لە راستیەوە و تا ئێستاش عەبادی زۆرترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنەوەی خولێكی تری پۆستی سەرۆك وەزیران".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات