هەڵبژاردنی پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی

سیاسی
  • 26-10-2024, 15:58
  • +A -A

    قاهیرە - INA
    ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عەرەبی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق،پەرلەمانتار ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری وەك جێگری سەرۆك پەرلەمانی عەرەبی هەڵبژارد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: جبوری لە میانی دانیشتنی ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی و جێگرەكانی، كە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، ئەم پۆستەی بەدەستهێنا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دانیشتنەكە لە بارەگای ئەمینداری گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەچوو.