بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكایەتی كۆمار هێرشی زایۆنیستی بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێرانی شەرمەزار كرد.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتیی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆكایەتی كۆماری ئێراق بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە زایۆنییانە دەكات كە كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردە ئامانج،ئەمە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و سەروەری دەوڵەت دادەنرێت، هەروەها هەنگاوێكی دیكەیە بەرەو تێكدانی سەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆكایەتی كۆمار داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بەرپرسیارێتی خۆی بخاتە سەر شانی و ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ كۆتاییهێنان بەو هێرشانە و ڕێگریكردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان.
سەرۆكایەتی كۆماریش دووپاتی كردەوە كە هەڵوێستی پتەوی عێراق نەگۆڕە لەسەر ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە پەرەسەندنێك، و پاڵپشتیكردنی فەلەستینییەكان لە بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەسەر خاكی نیشتمانی فەلەستین.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستی كاركردنی بە پەرۆشەوە بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی دژی برایانمان لە غەززە و لوبنان، و گەیشتن بە چارەسەرێك كە پشتگیری لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات.