بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت،موحسین ئەلمەندەلاوی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی كرد بۆ تاوتوێكردنی یاساكانی كارنامەی دانیشتنی سبەی، لەوانەش یاساكانی باری كەسی و لێبوردنی گشتی.
لە بەیاننامەیەكدا لە نوسینگەی مەندەلاوی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی فراوانكراوی لیژنەی یاسایی و ژمارەیەك سەرۆكی كوتلە و لیژنەكانی پەرلەمانی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو یاسایانەی كە لە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێدا هاتووە، لەوانەش یاساكانی باری كەسی و لێبوردنی گشتی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد