سەرچاوەیەكی ئەمنی بە (INA)ی ڕاگەیاند: لە كاتی هێرشی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران هیچ پێگەیەكی عێراقی هێرشی نەكراوەتە سەر

ئەمنی
  • 26-10-2024, 15:15
  • +A -A

    بەغدا  -INA -  فاتیمە ڕەحمە
    سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەمنی ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە لە كاتی هێرشی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران هیچ  پێگەیەكی عێراقی هێرش نەكراوەتە سەر.
    ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێمە پشتڕاستی دەكەینەوە كە لە كاتی هێرشی زایۆنیستەكان بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دامەزراوەیەكی عێراقی یان ئامانجێكی مەدەنی، سەربازی و ئابووری لە ناوخۆی عێراق نەكراوەتە ئامانج.
    ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران لەلایەن عێراقەوە ڕاگەیاند، هاوكات هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی نوێكردەوە كە داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەكات.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ئێراقی (INA) گەیشتووە و وتی: قەوارەی زایۆنیستی قۆرخكار درێژە بە سیاسەتە شەڕانگێزەكانی و فراوانكردنی ململانێكانی ناوچەكە و شێوازی هێرشی ئاشكرای خۆی دەدات، كە بەبێ ڕێگریكردن ئەنجامی دەدات و ئەمەش كاتێك دەستی شەڕانگێزی بەرەو كۆماری ئیسلامی ئێران ئاراستە دەكات، بەو هێرشە ئاسمانیەی كە ئەمڕۆ بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەكان ئەنجامی داوە.
    هەروەها ووتیشی: عێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێكەوتە مەترسیدارەكانی بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوكەوتی دڕندانەی زایۆنیستی بەرامبەر گەلەكەمان لە فەلەستین، هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان و سوریا و هەروەها دەستدرێژی نوێ بۆ سەر ئێران.
    ووتیشی: عێراق بە توندترین و ڕوونترین زاراوەی ئەم دەستدرێژییە ئیدانە و شەرمەزاری دەكات، هاودەنگی و هەڵوێستی خۆی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نوێ دەكاتەوە.
    عەوادی دووپاتی كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە :  هەڵوێستما پتەو  نەگۆڕە، داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەكات، و كاری  هەرێمی و نێودەوڵەتی گشتگیر بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.