مەندەلاوی هاودەنگی عێراق لەگەڵ ئێران و ئیدانەكردنی پێشێلكارییەكانی زایۆنیستەكان دووپات دەكاتەوە

سیاسی
  • 26-10-2024, 14:51
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، هاوسۆزی عێراق لەگەڵ ئێران و ئیدانەكردنی پێشێلكارییەكانی زایۆنیستی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە : مەندەلاوی دەستدرێژیی  زایۆنیستی بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە توندی ئیدانە كرد، جەختی لەسەر هەڵوێستی عێراق كرد و هاوسۆزی ی بۆ ئێرانی دراوسێیەوە دەربڕی و  ئیدانەكردنی بەردەوامی پێشێلكارییەكانی ئەو یاسایانەی نێودەوڵەتییە كە لەلایەن ئەو قەوارە سەرسەختانە ئەنجامدراون، و كردەوە تاوانكارییە دڕندەكانی هێزە داگیركەرەكان دژی وڵاتان و گەلانی ناوچەكە.
    مەندەلاوی بە پێی بەیاننامەكە، هۆشداری دا لە بەرامبەر هەوڵەكانی داگیركەری زایۆنی بۆ فراوانكردنی ململانێ لە ناوچەكە و درێژەدان بە خوێنڕشتن و بە ئامانجگرتنی كوشتنی خەڵكی مەدەنی، بۆ دەربازبوون لە واقیعی تاڵ و شكستە دووبارەبووەكان دوای زیاتر لە ساڵێك دوای ئۆپەراسیۆنی لافاو ئەقسا، جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستی بوێرانە لە چارەسەركردن و یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئاسمانی عێراق، و ڕێگەنەدان بە پێشێل بكرێت یان رێگە پێدراوبێت.