عەوادی: عێراق دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەكات و داوای ئاگربەست دەكات

سیاسی
  • 26-10-2024, 12:11
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە باسم عەوادی وتەبێژی حكوومەتی عێراق، شەرمەزاركردن و ئیدانەكردنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران لەلایەن  حكومەتی عێراقەوە راگەیاند، هاوكات هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی نوێكردەوە كە داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەكات.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ئێراقی (INA) گەیشتووە و وتی: قەوارەی زایۆنیستی قۆرخكار درێژە بە سیاسەتە شەڕانگێزەكانی و فراوانكردنی ململانێكانی ناوچەكە و شێوازی هێرشی ئاشكرای خۆی دەدات، كە بەبێ ڕێگریكردن ئەنجامی دەدات و ئەمەش كاتێك دەستی شەڕانگێزی بەرەو كۆماری ئیسلامی ئێران ئاراستە دەكات، بەو هێرشە ئاسمانیەی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەكان ئەنجامی داوە.
    ووتیشی: ئێراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێكەوتە مەترسیدارەكانی بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوكەوتی دڕندانەی زایۆنیستی بەرامبەر گەلەكەمان لە فەلەستین، هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان و سوریا و هەروەها دەستدرێژی نوێ بۆ سەر ئێران.
    هەروەها  ووتیشی: عێراق بە توندترین و ڕوونترین زاراوەی ئەم دەستدرێژییە ئیدانە و شەرمەزار دەكات، هاودەنگی و هەڵوێستی خۆی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نوێ دەكاتەوە.
    عەوادی دووپاتی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : ئەو هەڵوێستە پتەونەگۆڕە و پرەنسیپییە كە داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەكات، و كاری هەمەلایەنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی گشتگیر بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.