بەدواداچوون - INA
كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە پشتڕاستیكردەوە كە هێرشی زایۆنیستی زیانێكی سنوورداری لێكەوتەوە.
وتەبێژی كۆماری ئیسلامیی ئێران فاتیمە موهاجرانی لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) بەدوای خۆیدا هێنا و وتی: هێرشی زایۆنیستی زیانێكی سنوورداری لێكەوتەوە، ئاماژەی بەوە كرد كە هێزی بەرگری ئاسمانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەدا دەستدرێژی زایۆنیستەكان وا لە گەلی ئێران دەكات شانازی بە توانا بەرگرییەكانیانەوە بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە : داتای فەرمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی دەریخستووە كە زیانەكان سنووردار بوون، داوای لە هاوڵاتیان كرد ئارام بگرن و لە دەنگۆكان دووربكەونەوە و تەنها هەواڵەكان بەدواداچوون بكەن لە میدیای فەرمی و داتاكانی هێزی بەرگری ئاسمانی.