بە بەشداری عێراق...دەستپێكردنی دانیشتنی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی و جێگرەكانی لە قاهیرە

سیاسی
  • 26-10-2024, 11:09
  • +A -A

    قاهیرە -  INA-  ئەحمەد محەمەد ساڵح
    ئەمڕۆ شەممە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هەواڵی دەستپێكردنی دانیشتنی ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی و جێگرەكانی لە قاهیرە بە بەشداری ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی بڵاوكردەوە.
    پەیامنێرەكە وتیشی: دانیشتنی ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی و جێگرەكانی و سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكان و جێگرەكانیان دەستیپێكردووە، بە بەشداری ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دانیشتنەكە لە بارەگای ئەمینداری گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەچوو.