بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق محێبس سەعداوی، گەڕانەوەی تەواوەتی جوڵەی ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراقی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی گرژییەكانی هەرێمەوە وەستا.
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: دوای تێپەڕاندنی هەموو ئەو مەترسیانەی كە ئەگەری هەبووە كاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە عێراق هەبێت، وەزیری گواستنەوە ڕێنمایی كرد بە دووبارە كردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆكە مەدەنییەكان كە ئاسمان دەبڕن لەهاتن و چوون و لە فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و كەشتیوانی ئاسمانی دەستیكردووە بە كاركردن بۆ پێشوازیكردن لە فڕۆكەكانی هاتوو و ڕۆیشتن و ترانزێت و بەڕێوەبردنی ئاسمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتەكانی دەستپێدەكاتەوە و ڕێگاكانی بۆ سەرجەم شوێنەكانی كارا دەكات ،هاوكات لەگەڵ كردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆكەكاندا.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات