به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شانشینی عه‌ڕه‌بستانی سعودیه ئیدانه‌ی به ئامانج کردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌لایه‌ن نیزامی زایۆنیستیه‌وه كرد.
سعودیه له‌بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی سعودیە (SPA) وه‌ریگرتووه، تێیدا هاتووە: شانشینی سعودیە بەئامانجکردنی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌كات و به‌پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیە و پێشێلکردنی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان ده‌زانێت.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: شانشینی سعودیه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ئەوپەڕی ئاستەکانی دان به‌خۆبگرن و پەرەسەندنه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامەکانی بەردەوامی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا. شانشینی سعودیه داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە کاریگەر و کارتێكه‌ره‌كان دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێرن و بەرپرسیارێتی بەرامبەر کەمکردنەوەی پەرەسەندنه‌كان هه‌ڵبگرن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە: واس