دەسته‌ی فڕۆکەوانی ئێران گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێکردوته‌وه‌

جیهانی
  • اليوم, 09:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی فڕۆکەوانی ئێران دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند.
    وتەبێژی فەرمی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووە" لە سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، گەشتەکان ئاسایی ده‌ستپێكردوته‌وه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە سەرنشینەکان لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان و گرنگییەکی تایبەت بەو پەیامانە بدەن کە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە دەنێردرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە هێڵە ئاسمانییەکانەوە سەبارەت بە کاتی گەشتەکان یان دواکەوتنی گەشتەکان.