بهغدا-INA
ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە كهئەو دەنگەی لە دەوروبەری تاران بیستراوە پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی بەرگری ئاسمانییەوە هەیە.
ئیرنا لهزاری بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بەرگری ئاسمانی پارێزگای تارانهوه وتی: ئەو دەنگەی لە دەوروبەری تاران بیسترا، پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی بەرگری ئاسمانی لە سێ شوێنی دەرەوەی تاران هەبووە.
لای خۆیەوە، ئیبراهیم ڕەزایی، ئەندامی لیژنهی ئاسایشی نەتەوەیی لە پهرلهمانی ئێران، وتی: دوژمنی زایۆنی تەنیا ژاوەژاو دەکات و زۆر لاوازە بۆ ئەوەی زیانی ڕاستەقینە بە ئێران بگەیەنێت.