بهغدا-INA
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە كهڕهوشی ههردوو فڕۆکەخانەکانی خومەینی نێودەوڵەتی و مێهرئاباد ئاساییە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە كهدەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تارانی پایتەخت بیستراوە.
ماڵپەڕە نافەرمیەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٣ تەقینەوە یەک لە دوای یەک لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراوە و هۆکارەکانیشی نادیارە.
هاوکات ئاژانسی تەسنیمی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە دانیشتوانی تاران باس لە بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پایتەختی ئێران دەکەن.