بهغدا-INA
سوپای داگیرکەری زایۆنیستی بانگەشەی هێرشی کردنە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران كرد.
سوپای زایۆنیستی وتی: ئێمه به شێوهیهکی ورد و ئاڕاسته کراو هێرش دهکهینه سهڕ ئامانجه سهڕبازییهکان له ئێران.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تارانی پایتەخت بیستراوە.
ماڵپەڕە نافەرمیەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٣ تەقینەوە یەک لە دوای یەک لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراوە و هۆکارەکانیشی نادیارە.
هاوکات ئاژانسی تەسنیمی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە دانیشتوانی تاران باس لە بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پایتەختی ئێران دەکەن.