یانه‌ی زاخۆ به‌ سێ خاڵی گرنگ له‌ به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌

وەرزش
  • أمس, 23:14
  • +A -A

    به‌غدا –INA

    لە یاریی لوتکەی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئه‌مرۆ هەینی یانه‌ی زاخۆ لە یاریگای زەورا کاتژمێر 7:45خولەکی رووبەرووی زەورا بووه‌وه‌، بۆیه‌ یانه‌ی زاخۆ توانی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ سه‌ركه‌وت.

    سەرەتای یارییەکە بە گۆڵێکی خێرا بوو بۆ یانەی زاخۆ دوای 11 خولەک لەلایەن ئەمجەد عەتوان یاریزانی یانەی زاخۆ تۆمار كرا، پێش ئەوەی یانەی زەورا بە لێدانی سزا (خولەکی 42) کە ئیبراهیم غازی تۆماریکرد، گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

    یانەی زەورا (خولەکی 52) لە ڕێگەی عەلی یوسفەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا، پێش ئەوەی زاخۆ دوای دوو خولەک بەخێرایی وەڵامی دایەوە و گۆڵێکی یەکسانکردنەوەی لە ڕێگەی مەحمود ئەسوادەوە تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 58 گوستاڤۆ هێنریکی هاوڕێی گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

    بەم بردنەوەیە زاخۆ بۆ خاوه‌ن (8) خاڵی ، بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدا بە جیاوازی گۆڵ لە یانەی نەفت کە لە پلەی چوارەمدایە و بە دوو خاڵ لە دوای میسان نەفتی پلە دوو و شۆرتای پێشەنگەوەیە .

    یانه‌ی زه‌ورا به‌م دۆڕانه‌ به‌ حه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه‌.