سلێمانی -INA
سبه‌ی شه‌ممه یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات له شاری سلێمانی و له چوار چێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی ئەستێرەکانی عێراق.
تاكه نوێنه‌ری شاری سلێمانی تا له سێ یاری پێشوو تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه و هانده‌رانی زیزن له ئاستی یانه‌كه‌یان، بۆیه کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ، بۆ یەکەمجار دوای تەواو بوونی یارگاکەی نەورۆز لە یاریگا تازەکەی به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف یاریی دەکات.
یانه‌ی نه‌ورۆز و نه‌جه‌ف له مێژوویاندا شه‌ش جار ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه بۆیه یانه‌ی نه‌ورۆز دوو جار له نه‌جه‌فی بردووه‌ته‌وه و نه‌جه‌فیش سێ جار له یانه‌ی نه‌ورۆز بردوه‌ته‌وه له یارییه‌كیش یاكسانبوونه.
نەورۆز لە سێ یاریی رابردوودا شکستێک و دوو یەکسان بوونی هەیە و لە ریزبەندی 17ـەم دێت، نەجەفیش هیچ سەرکەوتنێکی نیە و دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە و لە ریزبەندی 18ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیت بە دوو خاڵ.