یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌فتی میسان و ته‌له‌به‌ براوی بوون

وەرزش
  • 25-10-2024, 22:03
  • +A -A

    بەغدا – INA

    ئەمڕۆ هەینی، چەندین یاری به‌هێز لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەنجامدرا.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانه‌ی کەربەلا توانی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتن بەسەر یانه‌ی مینا بەدەستبهێنێت.

    تاکە گۆڵی یارییەکە بۆ یانەی کەربەلا لە خولەکی ٨ لەلایەن عەبدولقادر تاریقەوە تۆمارکرا.

    یانه‌ی كه‌ربه‌لا به‌م بردنه‌وه‌ی بوو به‌خاوه‌ن 5 و له‌ پله‌ی  یازده‌یه‌م دێت

    لە یاری دووەمدا یانەی نەفت میسان توانی بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی کەرخ بباتەوە، لە یارییەکەدا کە لە یاریگای ساحیر ئەحمەد رازی بەڕێوەچوو.

    لە گێمی یەکەمدا عوسمان سانی پیشەگەر لە خولەکی 32 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، عەلی لەتیفیش لە خولەکی 71 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یانی نه‌فتی میسان به‌ گۆكردنه‌وه‌ی 10خاڵ له‌پله‌ی دووه‌م دێت و یانه‌ی كه‌رخیش به‌ كۆكرنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌ پله‌ی پازده‌یه‌م دێت.

    یانەی تەلەبە توانی له‌ یانه‌ی تازه‌ سه‌ركه‌وتوو گه‌رمه‌ بباته‌وه‌ 2-0 

    لە گێمی یەکەمدا لە خولەکی ٤١ سیمۆن ماسۆڤا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئۆگستین ئامۆتۆش لە خولەکی ٤٨ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی ته‌له‌به‌ بوو به‌ خاوه‌ن حه‌وت خاڵ و له‌ ریزبه‌ندی حه‌وته‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو یانه‌ی گه‌رمه‌یش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ  له‌ پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.