بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، نیگەرانی عێراقیان دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری فراوانبوونی شەڕ لە لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دیکە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هەوڵدەدات ئاگربەستێکی دەستبەجێ بەدیبهێنێت و بەکارهێنانی ئاسمانی خۆی لەلایەن هەر لایەنێک بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی لایەنەکانی دیکە ڕەت دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه- ڕایگەیاند: “فواد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری فەرەنسی ومیدیای عەرەبی كۆبووهوه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیر پێداچوونەوەی بە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکەدا کرد، جەختی لە پاڵپشتی بەردەوامی عێراق بۆ گەلی لوبنان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە کێشەی سەرەکی لە پێویستی ئاگربەستدایە، بەو پێیەی درێژەدان بە شەڕ هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه وەزیری دهرهوه ڕوونیکردەوە کە "هێرشکردنە سەر فەلەستین نوێنەرایەتی پێشێلکردنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین دەکات، هەروەها ڕەنگدانەوەی پابەندنەبوونە بە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، هاوکات نیگەرانیی عێراقی سەبارەت بە ئەگەری فراوانکردنی مەودای شەڕەکە لە لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دیکە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق هەوڵدەدات - لەڕێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیەوە - ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە و لوبنان بەدەستبهێنێت، و کاردەکات بۆ ئەوەی نەچێتە ناو ئاسمانی وڵاتەکەیەوە بۆ ململانێ."
ههروهها ئهوهیش هاتووهكه، "پەیوەندییەکان لەنێوان عێراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە، کە پابەندبوونە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی عێراق لەخۆدەگرێت".
جەختیشی کردەوە، "لایەنی ئەمریکی تێگەیشتنی خۆی دەربڕی لە پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکان"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "حکومەتی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی خۆی لەلایەن هەر لایەنێکەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی لایەنەکانی دیکە ڕەتدەکاتەوە"، جەختیشیکردەوە کە "کایەی ئاسمانی عێراق گۆڕەپانێک نییە بۆ شەڕ".
وتیشی، "70 هەزار لەو پەنابەرە سوورییانە چوونەتە ناو بازاڕی کار لە عێراق"، ڕوونیشیکردەوە، "عێراق نزیکەی 10 هەزار لوبنانی وەرگرتووە کە لە ڕێگەی سوریاوە هاتوونەتە ناوخاكی عێراق، وەک میوان وەسفیان دەکات"، جەختیشی کردەوە، "عێراق لە ڕووی مرۆییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە دەکات". ، بەڵام ئەوە هانی هیچ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی نادات، جا چ لە عێراق بێت یان لە لوبنان."